بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK : چوارشەممە ۱۳ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ ی کوچی هەتاوی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێز لەناوچەی “کانی زەرد و بەنەژاژ”ی شاری بانە هاتە ئاراوە کە بەهیممەتی خەڵکی ناوچەکە کوژێندرایەوە.

هاوکات لەهەمان ڕۆژ ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوی دیکە لەناوچەی سەقز گوندی” ئاڵتوون” هاتە ئاراوە کە تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە پێشی پێنەگیراوە و ڕووبەرێکی زۆری لەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیەی سوتاندووە.

جێگەی باسە بەپێی ئەوەی وەرزی پووش وپوارە و دروێنەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هەربۆیە دەست وپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی وەکوو هەموو دەم سرووشتی کوردستان ئاگر تێبەردەدەن وزۆرینەی دارستان ولەوەڕگەکانی کوردستان لەلایەن ئەم کەسانەوە کە زیاتر سەربە سپای پاسدارانن دەسوتێنرێن ،بۆئەوەی خەڵک گوند وئاوەدانییەکان چۆڵ بکات ولێی بەخاوەن دەر نەکەوێت و ئەوان بتوانن باشتر ئامانجە سەربازی و هەروەها دزینی ئاوەکان و سەرچاوەسرووشتییەکان بە ئەنجام بگەیەنن وکەسێک نەبێت لێیان بەخاوەن دەربکەوێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: