kmmk:
ڕۆژی سێ شەممە ۱۲ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری بۆکان هەڵیان کوتایە سەرماڵی شاعیر ونووسەری گەنجی کورد بەناونیشانی “ئەنوەر عەرەب” و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە کە ڕێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پشتڕاستی کردۆتەوە ئەم هێزانە بەبێ هۆشداری پێشتر ناوبراویان دەسبەسەر کرد وگواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگەی باسە ئەنوەر عەرەب ۳۳ساڵ تەمەنی هەیە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر وئەندامی ئەنجوومەنی ئەدەبی ئەوشارە وخاوەنی بەرهەمێکی چاپ کراویشە. گوشار وتۆقاندن ودەسبەسەری وزیندانی کردنی چالاکانی کەلتووری وسیاسی وژینگەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوامە ،تائاستێکە ڕێگەی هەناسەدان وڕادەربڕین بۆکەسانی بیرجیاواز قۆرغ کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان