kmmk:
ڕۆژی سێشه‌ممه له سەر رێگای سه‌قز بۆ دیوانده‌ره هێزه ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تڕۆمبێلی کەنجێکی کورد بەر دەستڕێژ دەدەن و لە ئاکامدا لێخوڕی تڕۆمبێلەکە بریندار دەکرێت.
له ئاکامی ئه‌م ته‌قه كردنه‌دا “یوسف كیانمێهر” /شۆفێری ماشێنن/ به توندی بریندار ده‌بێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی شاری سه‌قز.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه رایانگەیاندووە: ناوبراو ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ شارێكی دیكه بگوازرێته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه تڕۆمبێلی ئەم گەنجە کوردە بە بێهۆکار بەر دەستڕێژ دراوە و هەڵگری هیچ چەشنە بار یا خود شتومەکێکی قاچاخ نەبووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان