مەترسی دیپۆڕتی ژنەسیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی نۆروێژەـ وە

kmmk:

ژنە سیاسەتمەداری کوردی خەڵکی شاری ئاگری باکووری کوردستان بەناونیشانی ” گولیزار تاشدەمیر”کە ماوەیەکە بۆ چارەسەری پزیشکی پەنای بۆ وڵاتی نۆروێژ بردووە ،مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لە ئارادایە.

بەگوێرەی هەواڵەکە دەوڵەتی نوروێژ لەشاری ئۆسلۆ ناوبراویان خستۆتە ژێر بنکەی چاودێرییەوە و دەیانهەوێ دیپۆڕتی بکەنەوە.

جێگەی باسە سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی نوروێژ دەزانێ وڵاتی تورکیا بووە بە زیندانی بۆ چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ڕۆژنامەوانان و بەتایبەتی ئەگەریش کورد بێت بەوحاڵەوە دەیهەوێ لە سەوداێیکدا لەگەڵ تورکیا کەبۆخۆی سەرچاوەی تیرۆر وئیڕهاب وتۆقاندنە ڕادەستی بکاتەوە وکەئەمە لەخۆیدا پێچەوانەی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە و ەکوو گەورەترین پێشێلکاری دێتە هەژمار بەتایبەتی ئەوەیش کە قوربانییەکە بۆخۆی ژن بێت وداکۆکیکاری دیمۆکڕاسی و مافی ژنان بێت لەجیهاندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان