kmmk: لەماوەی ئەم حەوتوویە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ســـنە، شارۆمەند و چالاکێکی کامیارانی بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان بەدووساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
ئێقباڵ قوبادی ئەم هاوڵاتییە مەحکووم کراوە لەڕێکەوتی ۱۵ی خەرمانانی ۱۳۹۶ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاوڕێی لەگەڵ دوو چالاکی دیکەی کورد بەناوەکانی ” کەیومەرس نەدیمی” و ” هیوا نەدیمی” دەسبەسەر کرابوو.
ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد نێزیک بە دە مانگە بەبێ کەڵک وەرگرتن لە ئازادی کاتی و پشوو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنە دایە.
جێگەی باسە هیوانەدیمی کوڕی محەممەد کەریم و کەیومەرس نەدیمی کوڕی مارف بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان