ئاگرتێبەردانی لەوەڕگە و دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk: لەچەندد ڕۆژی ڕابردوودا دەست و پێوەندییەکانی سەربە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی چیای دۆزینی بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان لە دەوەن ودارستانەکان بەردا و ڕووبەرێکی بەرفراوان سوتێنراو وئاژەڵەکانی ئەو نێوەندەیش وەکوو «کیسەڵ» وئاژەڵەوردیلەکانی دیکە بەهۆی ئەم ئاگرەوە سوتان وگیانیان لەدەست دا.

کۆماری ئیسلامی وەکوو نەریتی هەمیشەی خۆی بەردەوامە لە سووتان وقڕکردنی ژینگەی کوردستان وتەنانت دەست لە ئاژەڵان و گیانلەبەرانیش ناپارێزێت و تا ئاستێک ئەم ڕەوتە قڕێژەی وەکوو کلتوورێک لەکۆمەڵگادا جێگیرکردووە و پەرەی پێدەدات.

جێی ئاماژەیە ئامانجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی چۆڵکردنی گوند وناوچە شاخاوییەکان لەلایەن خەڵکەوە و جێگیرکردنی بنکە و بارەگای سەربازی لەناوچە کوێستانییەکان و ڕووتاندنەوەی دارستانەکان و نەبوونی ئاژەڵداران و وەرزێرانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: