برینداربوونی دوکۆڵبەرى ديكەی کورد لەسنووری چادێران

برینداربوونی دوکۆڵبەرى ديكەی کورد لەسنووری چادێران

ڕۆژی ۲۵ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دو کۆڵبەری دیکەی کورد بەناونیشانی “محەممەد حەیدرانلو” کوڕی حەیدەر” و “محمد خلیلی” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری چالدێران بەگرانی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە محمد حیدرانلو ناوبراو بەهۆی گرانی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی ماکۆ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ بۆچارەسەری.
جێگەی باسە ناوبراو خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵە وتەنیا نان هێنەری بنەماڵەکەیەتی .
کۆماری ئیسلامی لەڕێی کوشتن وپەلاماردانی کۆڵبەرانەوە دەیهەوێ ئیرادە و ورەی هەموو گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زەوت بکات وڕێ بباتە هەموو بوارەکانی ژیانی خەڵکی چەوساوە و برسی ئەم دەڤەرە، ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرەڕای سرووشتی دەوڵەمەند وپڕ پیتی کوردستان هەموو سامان وژێرخان وسەرخانی بەتاڵان دەبرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: