گۆشەگیری سەر ئۆجەلان توندتر دەبێت/ تورکیا هەموو پێوەندیەکانی دەبرێت

KMMK: داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بورسای تورکیا بڕیاری داوە، کە هەموو جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و نووسین و سەردان بە ئیمرالییەوە دەبڕێت. بەم شێوەیە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان کەسایەتی دیار و سیاسەتوانی ناسراوی کورد، توندتر دەبێت
داواکاری گشتیی دادگای تورکیا لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩، ١١ سزای بەسەر ئۆجالاندا سەپاندووە، هەروەها  ١٥٦ لاپەڕە لە نامەکانی وەک بەڵگە بۆ هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کودەتای ١٥ی تەموز ناوزەدکردووە.
ڕۆژی ٢ی ئایار دادگای تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی نائاسایی و هەروەها بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆن لەدژی پەکەکە ئەو داواکارییەی داواکاری گشتی قبوڵ دەکرێت و هەمو جۆرە پەیوەندییەک بە ئیمرالییەوە دەبڕێت.
دوابەدوای ئەو بڕیارە، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان دژی ئەو بڕیارە ناڕەزاییان پیشاندا، بەڵام دادگا ناڕەزاییەکەی ڕەتکردەوە.
سەرئەنجام دادگای تورک بڕیاری دا: بۆ ماوەی شەش مانگ هەموو جۆرە دیدارێک لە ئیمرالی قەدەغە دەبێت، هەروەها بۆ ماوەی سێ مانگیش پیوەندییە تەلەفۆنی و نووسینییەکان لە ئیمرالیەوە بۆ دەرەوە قەدەغەدەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: