کاسب کارێکی کورد لەسنووری بانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کەوتە بەر دەس رێژی گولە و دواتر گیانی لەدەست دا.
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:”تەیب خورەند”گەنجێکی ۲٤ساڵە خەڵکی شارۆچکەی جوجە سازی سەربە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان،دوێ شەو ۱۳ گولانی۹۵ کەبۆ کاری کۆڵبەری چووبوو بۆ سنووری بانە لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەوە کەوتە بەر دەس رێژی گولەو گیانی لە دەست دا.
تەیب خورەند گەنجێکی۲٤سالەیە کە ساڵانیکە سەرپەرشتی دایک و۵خوشکە هەتیوەکەی گرتووەتە ئەستۆ ولە دوای لە سێدارە دانی باوکی هەر لە منداڵیەوە لە سنوورەکانی مەریوان وبانە خەریکی کاری کۆڵبەریە بە ئەوەی بژێویژیانی بنەماڵەکەی پەیدا بکات.
تەیب ئەوکاتانەی کە تەمەنی کەمتر لە۱۹ساڵ بوو لە ساڵی ۲٠٠۲ باوکە بە تاوانی بێ حورمەتی بەقورئان لە گرتووخانەی شاری مەریوان کە سێدارە درا.
تەیب لە دوای لە سێدارە دانی باوکی(مستەفا جۆڵا)بەناچار دەستی لە خویندن هەڵ گرت و بۆ پەیداکردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی و خوێندنی ۵ خوشکەکەی بەردەوامی بە کارەکەی باوکی(کۆڵبەری)دا.
هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی هەلی کار ودۆخی نالەباری ژیان، پەنادەبەنە کۆڵبەری لە نێوان سنوورەکانی باشوور ورۆژهەڵاتی کوردستان ،کەلەلایەن هیزە ئەمنیە سنووریەکانەوە مەترسی زۆریان لەسەرە ودەکەونە بەر دەس رێژی گولە وگیانیان لە دەست دەدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان