بانگهێشتی چالاکوانێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات

KMMK: ڕۆژی شەممە ۱۹ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاویی، چالاکوانێکی کورد خەڵکی سەقز بە ناوی ((کاوە حە کیمی)) بانگهێشتی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سەقز دەکرێت و پاشان دەست دەکەن بە لێکوڵێنەوە و لێپرسینەوە، لە ئەم چالاکە کوردە.

ئەم چالاکوانە بەتۆمەتی بەشداری کردنی لە کوبونەوەێکی چالاکانی کرێکاری سەقز لە ڕۆژی کرێکاران دا لە مەیدانی کرێکارانی بیناسازی (چەمی وەلی خان) بۆ ئێداری ئیتڵاعات بانگهێشت کراوە .

جێگای باسە ڕۆژی دوواتر لەهەمان شار، بنەماڵەی چالاکێکی تر بە ناوی (عوسمان ئیسماعیلی) لە لایەن ئەم ئیدارەوە بانگهێشت کرابون و کەتبونە بەر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕێگری کردن لە کوبونەوە مەدەنیەکان لە رێگەی ترس و تۆقاندن و لێپرسینەوە لە هەوڵی دروست کردنی کەشێکی نالەبار و خنکێنەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان