kmmk:
ڕۆژی هەینی ۱٨ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی گەنج بە ناوی کەژاڵ ئەشکەوتی کچی ئەبوبکر خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە .
بەپێی هەواڵە خۆجەیەکان :ناوبراو خەڵکی گوندی قزڵقۆپی سەربە شاری مهاباد بوە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی .
لە لاێیکی ترەوە گەنجێکی دیکە بە ناوی ئیسکەندەر موحەمەدی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی هەژاری و بێکاریەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پێویستە باس بکرێت لەو دووڕۆژەی دواییدا هەواڵی خۆکوژی ۲ کەس بەس لە شاری سەردەشت بڵاوکراونەتەوە !
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان