kmmk:
ئەوڕۆ شەممە ۱۹ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی پیاوێکی ۶۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی “عومەر محەممەدی” خەڵکی شاری سەردەشت دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لەشارۆچکە تەڵاسی سەربە شاری سەردەشت سەرقاڵی پاسەوانی باخێک بووە وبژیوی ژیانی لەو ڕێگەوە دابین کردووە.
جێگەی باسە زۆرینەی خۆکوژییەکان لە ئێران وبەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ باری ئابووری وهەژاری ودەسنەڕۆیی ، لەحاڵەتێکدا پیاوێکی بەساڵاچوو پاش ساڵانێک ڕەنج ومەرارەت ، ناتوانێ بەشێوەی تەنانەت ئاسایی بژیوی خێزانەکەی دابین بکات دەست دەداتە خۆکوژی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان