KMMK: ئیدارەی ئاگاهی ئێران لە پیرانشار برای موسڵیح قوربانی کەیەکێک لە پارێزەرە ناسراوەکانی ئەم شارەی بەناونیشان “ڕەحمان” دەسبەسەر کردووە وپاشا ماوەیەکی کورت لە دەسبەسەری هەواڵی مردنی ئەو کەسە بەبنەماڵەکەی ڕادەگەیەنرێ.
بەگوێرەی هەواڵەکە، کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە ،بنەماڵەکەی پاش وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان ،تەرمەکەی دەبەن بۆ لای پزیشکی یاسایی ،بۆئەوەی هۆکاری مردنی بزانن.
جێگەی باسە ئەمە دووهەمین کوشتنە لە ۲۴کاتژمێری ڕابردوو لە شارەکانی پیرانشار و تەڵاس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دێتە ئاراوە وبابەتی لەم چەشنە لەکوردستان وەکوو کارەساتی ئاسایی وسرووشتی دێتە هەژمار وهەرگیز لێپێچینەوە بۆ بکەرانی ناکرێ ولەحاڵەتی ڕوون بوونەوەی تەواودا کە بکوژی سەرەکی ئاشکرا بکرێ ،تەنیا سزای دەبێتە گۆڕینی پۆستەکەی لەشارێکەوە بۆشارێکی دی و ئەوە زۆرتر بۆ پەردەپۆشی جینایەتەی و دەرباز بوون لە وەڵامدەربوون بەکار دێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان