خۆکوژی ژنێکی لاو لەپارێزگای ئیلام

KMMK:دوو شەممە ۱٤ی جۆزەردان ژنێک بەناوی ئارەزوو ڕەحمانی خەڵکی مەلەکشای پارێزگای ئیلام ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەی ناوبراو گیانی لەدەست دا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری خۆکوژییەکەی ئەم ژنە گەنجە کێشەی خێزانی بووە.

کێشە کۆمەڵایەتییەکان وسیستمی پیاوسالاری تاڕۆژی ئەمڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیەو بەهۆیەوە ژنان دەبنە قوربانی ئەوکلتور و یاسا پیاوسالارانەی کە لە ئێران سەردەستە.

بە پێی دواین ڕاپورتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ساڵی ۲۰۱۷، زیاتر لە سەد شارۆمەندی کورد لە ڕێگای جیاوازە هەوڵی خۆکۆشتنیان داوە و بە هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان