لە دوای ٥ مانگ دەستبەسەری هێشتا چارنوسی کچەکوردێک لە کرماشان دیار نیە

Kmmk: میترا عەلیزادە کچەکوردێکی کرماشانی کە ساڵی پار لە ناڕەزایەتی دەربڕینەکەی بەفرانباردا لە کرماشان دەستبەسەر کرابوو تا وەکو ئیستا چارەنوسی نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە هەشتی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی لە سەرهەڵدانە جەماوەریەکەی هاووڵاتییانی کرماشانی لە گۆڕەپانی ئازادی ئەو شارەدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر دەکرێت، هەرچەن بنەماڵەکەی بە بەردەوامی لە دوی چارەنوسی ڕۆڵەکەیانن لە ناوەندە قەزایی و ئەمنییەتیەکاندا دەگەڕێن بەڵام تا کو ئێستا چارەنوسی نادیارە.

ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ڕابردوو، کۆێیکی گشتی بوو لە ناڕەزایەتیەکانی گەلانی ئێران کە بە شوعاری «نەخەیر بۆ گرانی» لە ۷ ی بەفرانباری ۱۳۹٦دا لە مەشهەد دەستی پێکرد و شارە گەورەکانی خوراسان و ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە کە لەو ناڕەزایەتی دەربڕینەدا چەندد هاووڵاتی کورد کوژران و بە دەیانی دیکەش دەستبەسەر کران کە چارەنوسی زۆرێک لەوان هێشتا ڕوون نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: