kmmk: ڕۆژی یەک شەممە ۱۳ی جۆزەردان کچێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بەناوی سروە ڕەحیمی تەمەن ۱٥ ساڵ دانیشتوی گەڕەکی فەرهەنگیان لەڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
هۆکاری خۆکوژی ناوبراو کێشەی خێزانی بووە. توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان وای لەژنانی ڕۆژهەڵات کردووە پەنا ببەن بۆ خۆکوژی وەک چارەسەر بۆ ڕزگار بوون لەوگرفتانەی لەکۆمەڵگەدا ڕووبەڕویان دەبێتەوە.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، پیاوێک بەناوی شامار بوچانی تەمەن ۷۰ساڵ خەڵکی گوندی قەڵاوار بەهۆی نائومێد بوونی لەژیان، بە بەکارهێنانی چەک کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو دانیشتوی یەکێک لەگوندە بومەلەرزە لێدراوەکانی شاری سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشانە کە بەهۆی سەختی باری گوزەرانی کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.
دەیان هاووڵاتیی بوومەلەرزە لێدراو لەبەر تێک چوونی باری دەروونی و نەبوونی هیوا بە داهاتوو لە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان