هەواڵەکان

درێژەی مانگرتنی بەربڵاو لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk: ئەمڕۆ دوو شەممە ۷ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی مانگرتنی گشتی و بەربڵاوی لێخوڕان و خاوەن تڕۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە هەمو پارێزگاکانی جوگرافیای سیاسی ئێران بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان حەوتەمین رۆژی خۆی تێدەپەڕێنێت.

مانگرتنی گشتی لێخوڕان و خاوەن تڕۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە ناڕەزایەتی دژ بە لەسەرەوە بونی حەقدەستی کۆمیسیۆنی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی بار (حەقدەستی کۆمیسیۆن دەبێت ۱۵٪ ی کۆی گشتی کرێ بێت بەڵام لە بڕێک شوێن ئەم حەقدەستە تا بڕێ ۵۰٪ دەڕوات)، لەسەرەوە بونی بەهای پێداویستیەکانی تڕۆمبێلەکان و خەراجی رێگاوبان، نەبونی سالۆنی ڕاگەیاندنی بار و سیستەمی سەرەگرتنی و بڕینی کەرتی حەقی زەمانی لیخوڕان، لە رۆژی یەکی جۆزەردانەوە لە داواکاریەکی گشتیدا لەلایەن ئەم یانەوە دەستی پێ کرد و یانەی گواستنەوە و هاتوچۆی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکەم رۆژەکانی دەستپێکردنی ناڕەزایەتیەکان پەیوەست بوون بە مانگرتنەکەوە.

هەروەها ناڕەزایەتی بەربڵاو لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە سنوردار کردنی هاوردەکردنی شتومەک بۆ بازاڕچە سنوریەکان و داخستنی رێڕەوە سنوریەکان دەستیان داوەتە مانگرتن و بە داخستنی سفرەی بەتاڵ کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێ خستووە.

بەرین بونەوەی ناڕەزایەتیە گشتیەکان لە دژی نابەرپرسیاریەتی و گەندەڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیە و حکومەت لە زۆرینەی کاتدا لەگەڵ ناڕەزایەتی هێمنانەی کۆمەڵگا، کە لە فەقیری و هەژاری دەناڵێنن هەڵوێستی توند وتیژی هەیە و بە سەپاندنی زۆر و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتیەکان و قۆلبەست کردنی ناڕازیان و هەلومەرجی تۆقێنەر و ترسناک، هەوڵی شکست هێنان بە ناڕەزایەتیەکانی داوە و کە لە زۆربەی کاتدا بەرەوڕوی برخۆدان و یەکڕێزی ناڕازیان بونەتەوە، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبونی ۷ رۆژ لە ناڕەزایەتیەکان و دروست بونی گرفتگەلی ئابوری و رۆژانە بۆ خەڵک وکۆمەڵگا، حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکان تەنها رێگایەک کە گرتویانەتە بەر، هەڕەشە و سەپاندنی زۆر بووەو تا ئەم کاتە جیا لە  هەڕەشە وڵامێکی ناڕازیان نەدراوەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە خەرجی کڕینی شتومەکی خواردن لە ئێرا ۳۰ بۆ ۴۰ لەسەد زیادی کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

دژبەرانی سروشت و جوانی ئەمجارە “ورچێک” دەکوژن

هێزه ئەمنیەکانی ئێران هاوڵاتییەکی شنۆی،یان دەستبەسەر کرد

ورمێ/ راگواستنی چالاکێکی خەڵکی پیرانشار بۆ گرتووخانەی حکوومەتی ئێران