خۆکۆژی دوو پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk: پێنج شەممە ۳ی جۆزردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، پیاوێکی تەمەن ٥۰ ساڵ دانیشتووی مەسکەن مێهری شەرەفاوای شاری شائاباد «ئیسلاماوای غەرب» پاش ئەوەی لاوێکی درواسێ خۆیان کەتەمەنی ۲۱ساڵ بووە بەچەک دەکوژێت لەهەمان کات کۆتای بەژیانی خۆی دەهێنێت.

هەروەها لە چەن ڕۆژی ڕابردوو، پیاوێکی دیکەی تەمەن ٤۰ساڵ بە ناوی “ع. دریایی” خەڵکی ناوچەی وەحدەت لە شاری ورمێ بەشێوەی خۆهەڵواسین کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.

جێگەی باسە ڕێژەی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپەرە سەندندایه و تا ئێستا هیچ ڕێکارێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە کە پێشی پێ بگیردرێت. بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەساڵی ۲۰۱۷ی زاینی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۴۵ پیاو و ۴۰ژن کە ۹ کەسیان منداڵ بوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان