kmmk: لاوێکی هەژدە ساڵان، خەڵکی شاری سەردشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی پەیوەندی و هاوکاری پارتە کوردستانیەکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیەوە بە دە ساڵ زیندان سزا درا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: میلاد کاژی لە کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن بەشی جێبەجێکاری سزا، لەزیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەردەشت حوکمی دەساڵ بەندکرانی پێی ڕاگەیاندراوە.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرنگاری چالاکی گەنجانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستدەداتە بانگهێشت، هەڕەشە، دەستبەسەرکردن و لە کۆتایشدا بە بڕینەوەی سزای دڕێژمەودا، هەوڵی خنکاندنی کۆمەڵگا دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان