پەرەسەندنی مانگرتنەکان/ خاوەندارانی لۆری شاری کامیاران پەیوەست بون بە مانگرتنی گشتی

KMMK: پاش مانگرتنی گشتی خاوەن لۆریەکان، خاوەن لۆریەکانی شاری کامیاران لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەست بوون بەم مانگرتنە گشتیەوە و رایان گەیاندووە کە بە هۆی لە خوارەوە بونی حەقدەست و گران بوونی شتومەکی پێویست بە لۆری پەیوەست بوون بەم مانگرتنەوە.

جێگای ئاماژەیە کە شۆفیرانی لۆری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدی هاتنی خوازیاریەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن و تا کاتێک پرۆگرامێکی تایبەت پەیوەست بە حەدقەست و بەهای شتومەکی پێویست بە تڕۆمبێلەکانیان دانەڕێژرێت، درێژە بە مانگرتنەکانیان دەدەن.

مانگرتنی شۆفیر لۆریەکان لە کاتێکدایە کە مانگرتن و ناڕەزایەتی بەربڵاو پەیوەست بە بێکاری، نەبونی هاو کێشی نرخ، هەل و مەرجی بێکاری و دەستکەوتی مامۆستایان و …
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان