چالاکێکی مافی مرۆڤ لە مەلایر دادگایی دەکرێت

kmmk:

لە دوای سەرهەڵدان و ناڕەزایەتیەکانی ۹ی بەفرانباری ۱۳۹٦ لە شاری مەلایر تەیمور خالدیان هاووڵاتی مەلایری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .

وب سایتی کوردانە لەسەر ئەو هاوڵاتیە کوردەی مەلایر دەنوسێت :

تەیمور خالدیان ڕایگەیاندوە لە نێو پاسگادا پێش لە زیندان چونی بە شێوەێیک ئەشکەنجەکراوە کە تا دوای ئازاد بونیشی نەیتوانیوە بە ئاسایی بە ڕێگەدا بڕوات و دانیشێت .

ناوبراو باسی لەوەش کردوە کە لە ڕۆژی ناڕەزایەتیەجەماوەریەکەدا لە لای دوکتور بوە و بەشداری ڕێپێوان نەبوە هەربە هۆی هەبونی پێشینەی چالاکی مەدەنیەوە دەستبەسەرکراوە .

ڕۆژی ۳ی جۆزەردان بە تۆمەتی گێرەشێوێنی و تێکدانی ئەمنیەتی وڵات لە دادگای مەلایر لە پارێزگای هەمەدان بڕیارە تەیموور خالدیان دادگایی بکرێتەوە و ڕەنگەسزای بەسەردا بسەپێنن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان