کوژران ودەستبەسەراگرتنی پترلە ۳۵۰ ئەسپ و بارەبەری کۆڵبەران

kmmk:
شەوی ڕابردوو ۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەسنوورەکانی میرئاوا وجێوەتگەی سەربە شاری شنـــۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک کۆڵبەر و ئەسپەکانیان کرانە ئامانجی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم گرووپە ۳۵۰ ئەسپیان پێ بووە کەبەهۆی دەسڕێژی ئەم هێزانەوە بەدەیان ئەسپ کوژراون و دەستیش بەسەر ئەسپەکانی تردا گیرا بەبارەکانیانەوە.
بەپێی هەواڵی کۆڵبەر نیووز لەمانگی ڕابردوودا تەنیا لە سنوورەکانی شنــۆ زیاتر لە ۱۵۰ئەسپ و بارەبەری یەکسمی کۆڵبەران بەتەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون.
شایانی باسە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای مانگرتن وناڕەزایەتی سەرانسەری دژ بە هەڵسوکەوتی نەیارانەی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە کاسبکاران و بازاڕیان کە تەنیا سەرچاوەی بژێوی ڕۆژانەی خەڵکی ئەم ناوچە بن دەستەیە ،بەوحاڵەیشەوە کوشتن ودەسبەسەری کۆڵبەران وکاسبکاران وچالاکوانانی شارەکانی ڕۆژهەڵات وهەروەها تاڵان کردنی ماڵ وژیانیان لەلایەن ئەم هێزانەو لەوپەڕی هێزی خۆێدایە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان