تەقە و هێرشی پۆلیسی بەلجیکا بوو بە هۆی کوژرانی منداڵێکی کورد

kmmk

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، پۆلیسی بەلجیکا ڕێگەیان بە ئۆتۆمبێلێکێکی بارهەڵگرگرت کە لە شاری نامور-ی ئەو وڵاتەوە دەهات، پاش ئەوەی کە بارهەڵگرەکە کە ٣٠ کەسی تێدا بوو ، بەهۆیی دەسترێژی گوللە ڕاوەستا لە کۆی ٣٠ کەسی ناو بارهەڵگرەکە ٢٦یان پەنابەر بوون ، یەکێک لە پەنابەران کە منداڵێکی ساوای تەمەن ١٨ مانگان بو بەهۆی ئەو دەسڕێژەوە بریندار کرابوو کە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەرپرسان دەستبەجێ ڕایانگەیاند کە ڕەنگە سەری ئەو کچە منداڵە بەر شوێنێک کەوتبێت و لەئەنجامی جوڵەی پەنابەرانی دیکەی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدابێت، بەڵام پاش ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی توێکاریی پزیشکیی ڕاستی ئەو هەوڵدانانەی بەرپرسان کە هەوڵی چەواشەکاری ڕاستییەکەیان دەدا، بەپێی ئەنجامەکانی توێکاریی پزیشکی دەرکەوت کە گولەیەک بەر ئەو کچە منداڵە کەوتووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.

پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، بەدەیان پەنابەر لەدەوری یەکتر کۆبوونەوە و ڕێگای ( ئەی ١٦یان بە ڕووی شارەوانی گراند-سینتە دا) داخست. پاشان پۆلیس هەڵیکوتایە سەریان و ٢٠ پەنابەریان دەستگیر کرد.

کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و دەزگا سیاسیەکان دەربارەی کوشتنی ئەو منداڵە کوردە هەڵوێستیان نیشاندا. ئەو ڕێکخراوانەی کە پشتیوانی ئەو پەنابەرانە دەکەن کە بەڵگەی مانەوەیان لە بەلجیکا نیە، داوایان کرد کە وەزیری ناوخۆ ژان ژامبۆن و و وەزیری کۆچبەرانی بەلجیکا تیۆ فرانکن دەست لەکار بکێشنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان