بڕینەوەی حوکمی لێدانی ۷۴ زەبری قامچی بۆ شاعیرێکی کوردی خۆراسان

kmmk:

لەم چەندد ڕۆژەی دوایدا ، چالاک ونووسەر و ڕۆژنامەوان وشاعیری ناسراوی کوردی خۆراسان بەناونیشانی “عەلیڕەزا سپاهی لایین” بەتۆمەتی ” سوکایەتی بە بەرپرسان وڕایەداران” لە لقی یەکی دادگای سزاکانی ۲ی شاری کەلات لێدانی۷۴ زەبری قامچی بۆدیاری کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم شاعیر و ڕۆژنامەوانە کوردە سەرماوەزی۱۳۹۶یش بەهۆی بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لەژێرناوی ” نەزانین و دواکەووویی بەهێزترە لە سێڵاو” لەلایەن دادسەرای گشتی وشۆڕشی شاری کەلات ـەوە بانگهێشت وتۆمەتبار کرا بە بڵاوکردنەوەی درۆ دەلەسە ئاڵۆزکانی بیروڕای گشتی.

ناوبراو بەپێی ئەوەی دوو ڕۆژ دێرتر سەردانی دادگای کردبوو لەسەرداوای دادوەر نەزەری جێگری دادستان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی وەکیل ئاوارابوو کەدواتر بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

هەروەها ناوبرا لەناڕەزایەتی بەحوکمی بەرپرسانی قەزایی شاری کەلاتی نادری ، دەستی دابوویە مانگرتن لەخواردنی وشک لەزیندانی وەکیل ئاوا.

ناوبراو ڕۆژی۸ی گەلاوێژی ۱۳۹۰ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری “مەشهەد” ـەوە بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران و هۆنینەوەی درووشمی ڕەخنەگرانە دژبە دەسەڵات وڕێزدانان بۆ ڕێبەرانی کورد ،دەسبەسەرکرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە ” عەلیڕەزا سپاهی لایین” تائێستە پتر لە کتێبی بە زوانەکانی کوردی وفارسی بەچاپ گەیاندووەویەکێکە لە نووسەرە بەناوبانگەکانی ئێران.

شایانی باسە کەپرسی کوردەکانی باکووری خۆراسان پێشووترلەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حاشا لێدەکرا و هەنووکەی بەڕوانگەیەکی ئەمنییەتی تر چاولێدەکرێ وچالاکانی بوارەکانی کەلتووری وهونەری ئەم دەڤەرە بەتۆمەتگەلێکی وەکوو “بڵاوکردنەوەی درۆ ودەلەسە وئاڵۆزکانی بیروڕای گشتی” ویان هاریکاری حیزبە کوردستانییەکان هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان