لەسێدارە دانی شارۆمەندێکی کورد لە ئیلام

KMMK: لە بڕواری ۲۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بەندکراوێکی کورد تۆمەتبار بە بکوژی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیلام لەسێدارەدرا.

بە پێی راپۆرتەکە: ناسناوی ئەم بەندکراوە کوردە کە بە تاوانی بکوژی دەست ئەنقەست مەحکوم بە سێدارە(قەساسی نەفس) کرابو، موجتەبا کەرەمیان خەڵکی گوندی میش خاس سەر بە ئیلام بڵاو راگەیندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو بەندکراوی تر هەر بەم تۆمەتە لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان