دوو هاوڵاتیی لە باشووری کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

kmmk: ڕۆژی یەک شەممە ۲۳ی گوڵان، لە گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقورنە هاوڵاتییەک بەناوی ( س.ح.ع )، تەمەن ٤٤ ساڵ و دانیشتوی گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە و هەروەها لە شارۆچکەی پێنجوێن، گەنجێک بەناوی (فەرەیدون ئەحمەد مەجید) تەمەن ۲۱ساڵان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژیەی ئەم دوو هاوڵاتییە روون نەبۆتەوە. شایەنی باسە قەیرانی دارایی و کێشە کۆمەڵایەتیەکان ڕێژەی خۆکوژییەکانی لەباشووری کوردستان بەرز کردووتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: