KMMK:ئەمڕۆ ۲۰ی گوڵانی ۱۳۹۷ ی هەتاوی مامۆستایانی قوتابخانەکانی چەند باژێڕێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبونەوەی ناڕەزایەتی هێمنانەیان لە بەردەم ناوەندی پەروەردەی شارەکاندا دەربڕی .
بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان مامۆستایانی شارەکانی کرماشان ، سەقز ، مەریوان ، زێویە و دیواندەرە لە بەردەم ناوەندی پەروردەی ئەو شارەنەدا لە گردبونەێیکی جەماوەرییدا ناڕەزایەتی خۆیان لە مەڕ دۆخی نالەبار و کەمی موچە و موچەی خانەنشینی مامۆستایان بەگشتی دەربڕی .
ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینەی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵات هاوکات بوە لە گەڵ داخوازی و ناڕەزایەتی مامۆستایان لە شاری تاران و لە پێش سازمانی بەرنامەو بودجەی ئەو شارەدا .
شایانی باسە
داخوازی مامۆستایان لە حکومەتەکانی کۆماری ئیسلامیدا تا بە ئەمڕۆش دابین نەکراوە . مامۆستاێیک بە پلەی باڵای خوێندنەوە موچەی بە بەرانبەر بە کەسێکی تر هەر بەو پلە و بڕوانامەوە لە ناوەند و وەزارەتێکی دیکەی حکومەتیدا لە نیوەش کەمترە و ئەو موچەش کە ئیستا بە مامۆستیان دەدرێت بە پێی داکشانی و ئاوسانی ئابوری گشتی ئێرانەوە بەشی نیوەی مانگ و ژیان و گوزەرانی مامۆستایان ناکات .
ئەمە ڕاستێکە کە هەرساڵەو ئاست و میزانی موچەی ، موچەخۆرانی گشتی حکومی زیاد دەکات ، بەڵام موچەی مامۆستا زیادکردنەکەی لە ئاست هیچ وەزارەتێکی حکومی دیکەشدا نیە و ئەمەش بەو بیانوەوە دێت کە سیاسەتی حکومەت بڕوای بەوەیە کە وەزارەتی پەروردە تاکە وەزارەتێکە کە داهاتی بۆ حکومەت نیە و مەسرەف و تێچوی مانگانەشی زۆر لە سەرەوەیە !
مامۆستایان ناچارن پەنا بۆ کاری دیکە بەرن و یان خۆ ناوەندی فێرکاری تایبەتی دانێن بۆ قوتابیان و بنەماڵەی قوتابیانیش بە گشتی ئاستی توانایی ماڵییان لە خوارەوەیە و بەم شێوەیە هەم مامۆستا ئەرکی خۆی بە باشی ناتوانێ ڕاپەڕێنێ و هەمیش قوتابیان ئاستی خوێندن و پلەکانیان دابەزیوە .
لە لاێیکی ترەوە مامۆستاێیک لە کاتی خانەنشین کردندا لە دوای ۳۰ ساڵ پەروەردەکردن و بارهێنانی منداڵان بە مز و پاداشێکی کەمەوە خانەنشین دەکرێن کە لە ئاست پێگەو ماندوبونی مامۆستایاندا نیە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
کۆمۆسیۆنی باڵای ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد وتەندرووست لە دۆخی حاڵەتی نائاسایی لەتورکیا گونجاو نییە
-
ڕێگری لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئایینی مێژوویی کۆمسای