دەسبەسەری چەند کەسێک لەگوندی قۆری قەڵا

KMMK: لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو دوو هاوڵاتی بەناوەکانی “ڕێزان باوەیسی کوڕی عەزیز و فاتمە باوەیسی کچی محەممەد ڕەحیم ” خەڵکی گوندی قۆری قەڵا لەپارێزگای کرماشان بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری پاوە دەسباسەر وگوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگەی باسە ساڵی ڕابردوو لەم گوندەدا چەنددین هاوڵاتی بەناوەکانی” ئەسعەد سەیادی کوڕی حسێن”، ” موسلیم نادری کوڕی مەنسوور”، ” بێهنام بەرامی کوڕی حەمە سەعید”، ” یەعقووب باباخانی کوڕی مەحموود و ئومید فەیزی کوڕی ئەمیر ” هەر بەم تۆمەتانە دەسبەسەر کرابوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان