عەلی حەیدەریان لە زۆرێک لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی بەسەر بردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەشکەنجە دەدرێت دواتر ئەویش لە بەشی ۳۰ی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرواری (۱۰/۱۱/۱۳۸٦) بەتۆمەتی ئەندامیەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان بە زیندانی و دواتر حوکمی لە سێدارەدان مەحکوم دەکرێت و لە ۱۹ی گوڵانی۱۳۸۹ لە زیندانی ئەوین لە سێدارە دەدرێت .
حوکمی لە سێدارەدانی فەرهاد وەکیلی و فەرزادی کەمانگەر ، عەلی حەیدەریان ،شیرین عەلمهولی لە بەرەبەیانی ۱۹ گوڵانی ۱۳۸۹ ی کۆچی هەتاوی لە زیندانی ئەوین جێ بەجێ کرا .
لە دوای لە سێدارەدانیان ، تەرمەکانیان نەدرایەوە بنەماڵەکانیان کە لەم ناوەدا هەڵسوڕاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،زەمانەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردە شەرت بۆ دانەوەی تەرمی لە سێدارەدراوەکان بە بنەماڵەکانیان . بەڵام دوای تێپەڕبونی چوار رۆژ لە سێدارەدانیان تەرمەکانیان نەدرایەوە بنەماڵەی لە سێدارەدراوان سەڕەڕای ئەمە چەند کەس لە بنەماڵەی قوربانیان دەست بەسەر کران و دواتر پێان وترا چۆن ئەوان گێرەشێوێن بوون و دوژمنی خودا و کۆماری ئیسلامین نابێت لە گۆرستانی پیاوچاکان و موسوڵماناندا بنێژرێن و دەبێت لە شوێنێکی دور دەفن بکرێن .
ڕۆژی ۱۲ ی جۆزەردانی ۱۳۸۹ی هەتاویی ، دایکی فەرزاد کەمانگەر و چەند کەس لە بنەماڵەی فەرهاد وکیلی و قوربانیان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکان سەردانی پارێزگاری سنەیان کرد، بەڵام لە دوایی دا پێان وترا تەرمی ئەوان لە شوێنێکی نادیار بەخاک سپێراون و دوایی ئارام بونەوەی کەشەکە و لەبار بونەوەی کەشی ئەمنی شوێنی ئەوانتان پێ دەوترێت .
ئێستاش لە دوای تێپەربونی چەند ساڵ بەسەر ئەم ڕوداوەدا شوێنی ناشتن و بەخاکسپاردنی فەرهاد وەکیلی ، فەرزادی کەمانگەر وئەوانی تر بە نهێنی ماوەتەوە کە تەنانەت تەرمی ئەم قوربانیانە بۆتە جێگای ترس و لەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە نیە شوێنی ناشتنی ئەوان بە کس و کاریان ڕابگەێنێت .
لە ئێستادا تەرمی هەزاران کەس لە قوربانیان و قەتڵ و عامی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران ، نەدراوەتەوە بنەماڵکانیان و لە شوێنی نادیار و بەکۆمەڵ بەخاکیان سپاردون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان