دادگای پێداچوونەوە حوکمی زیندانی “سامان کەریمی” چالاکی مەدەنی کوردی پشتڕاست کردەوە

KMMK: سێ شەممە ۱۸ی گوڵانی ئەمساڵ، حوکمی زیندانی سامان کەریمی چالاکی مەدەنی کەلەلایەن لقی ۱۰۱وە محاکمە و ۵ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ دیاری کرابوو،پشتڕاست کردەوە.

ئەم چالاکی مەدەنیە بە پێنج ساڵ حوکمی هەڵپەسێراو مەحکووم کرابوو، حوکمی پەسەندکراوی زیندانی ئەم چالاکەی کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لە مەریوان بەناوبراو ڕاگەیەندراوە.
دادگای ناوبراو لەنواندنی حوکمی نووسراو خۆی بواردووە، و هەروەها ڕایگەیاندووە ، حوکمی دیاریکراو بۆ زیندانیانی سیاسی تەنیا بەشێوازی زارەکی ڕادەگەیەندرێ.

سامان کەریمی لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە مەریوان، لەپێوەندی لەگەڵ کەمپەینی نا بۆ ڕێگەی مەرگ کە دوو ساڵی بەرێ لەم شارە بۆ باشتر کردنی ڕێگەی مەریوان ـــ ســنە، سازکرابوو. تاوانبار کرابوو بە “ئاڵۆزکانی بیروبۆچوونی گشتی و پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات.”

سامان کەریمی پێنج شممە ۲۲ی ڕەزبەری ۱۳۹۵، لەماڵەکەی خۆی کەوتە بەر پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ودەسبەسەر کرا.
ناوبراو نێزیک بە مانگێک لە ئیدارەی ئیتلاعات وزیندانی ناوەندی مەریوان ڕاگیرابوو وپاش دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

سامان کەریمی لەچالاکانی بواری تیئەتر ولەئەندامانی گرووپەکانی تیئەتری ” ڕێگا” و” شین” ە لە مەریوان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان