بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار

KMMK: ئێوارەی شەممە ١٥ی گوڵان، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی «ڕەحمان تەفاخر» لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەبەرزایەوە بریندار دەبێت.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: «کۆمەڵێک کۆڵبەر لە «کانی خودا» دەکەونە کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و تەقەیان لێدەکرێت، دوواتر ڕەحمان لەو کەمینەدا ڕزگار دەبێت و لە شوێنێک بەناوی باسکی-بۆزان لە بەرزایەوە دەکەوێتە خوارەوەو دوو پەراسووی دەشکێن و سەروچاویشی برینداردەبێت.»

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد کە: «هاوکات برایەکی ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئێسلامیەوە دەسبەسەر، ئەشکەنجە و بریندار کراوە.»

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: