بێبەری کردنی زیندانییەکی سیاسی کورد لەمافی ئازادی مەرجدار و پشووی چارەسەری

kmmk:
زیندانی سیاسی کورد ئێقباڵ زارعی کەلە زیندانی ناوەندی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگیراوە لەدوای تێپەڕینی دووساڵ بەسەر زیندانییەکەی واتە پتر لە دوو لە سێی ئەو حوکمەی بەسەریدا سەپێنراوە وسەرەڕای نەخۆشی وپێویستی بەچارەسەری پزیشکی وکەڵک وەرگرتن لەئازادی مەرجدار ، لەهەموو مافە یاسایی ومرۆییەکان بێبەری کراوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵگری موکوریان کە هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە ناوبراو، تووشی نەخۆشی گورچیلە و خوێنییە ولەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو بۆچارەسەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەقز وپاش ڕۆژێک بەخێرایی گەڕێنراوەتەوە بۆ زیندان.
بەپێی یاسای زیندانەکان لەئێران هەر زیندانییەک یەک لەسێی حوکمەکەی تێپەڕ کردبێت دەکرێ لەڕێی ئازاد مەرجدارەوە ئازاد بکرێ وناوبراو بەپێی ئەوەی نەخوشی گرانیشی هەیە وپێویستی بەچارەسەری پزیشکییە پێویستە بەپێی یاساکانی خودی کۆماری ئیسلامی ئازاد بکرێت.
جێگەی باسە ناوبراوخێزاندار وخاوەنی منداڵێکیشە وڕێکەوتی ۱۹ی پوشپەڕی ۱۳۹۵ لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسەقز دەسبەسەر کرا وپێشتریش ٤مانگ بەهۆی چالاکی سیاسی ومەدەنی زیندانی کێشاوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان