kmmk:
دووشەممە ۱۰ی گوڵان چالاکێکی کرێکاری بەناوی عوسمان ئیسماعیلی بۆدووهەمین جار دەستبەسەر کرایەوە.
ئەم چالاکە کوردە ماوەیەک لەمەوپێش لەزیندان ئازاد کرابوو، ڕۆژی ۱۱ی گوڵان بەتۆمەتی بەشداری لەکۆبونەوەکانی تایبەت بەیەکی ئایار دووبارە دەستبەسەر کرایەوە.
ناوبراو ڕێکەوتی ۹ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بۆتێپەر بوونی دوو مانگی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرایەوەو لە۲۷ی خاکەلێوە لەزیندان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە، ئەم چالاکە کرێکاریە بە تۆمەتی پەیوەندی لەتەک ڕۆژنامە و میدیای دەرەوەی وڵات پێش ئازاد کردنی دووبارە دادگای کرا و بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئێستە بۆ ئازاد کردنی ئەم چالاکە کوردە لە لایەن داواکاری گشتیەی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز، داوای ۳۲ ملیۆن تمەن بارمتە بۆ ئازادکردنی دەکەن. ئەمەلەحاڵێکدا ناوبراو هیچ ڕۆڵێکی لەبەرێوە بردنی ئەم کۆبونەوانەدا نەبووە تەنها بەتۆمەتی بەشداری دەست بەسەر کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان