دادگای شارستانی سەقز سزای یەک ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتێیک بڕیەوە

KMMK: دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز قەراری یەک ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتی عەتا ڕەحمانزادە دەرکردەوە .
عەتا ڕەحمانزادە ساڵی«۱۳۹۶ی هەتاوی» لە گردبونەوەی گشتی خەڵکی شاردا بە بۆنەی ڕاپرسی و ڕفراندۆمی باشوری کوردستان بەشدار ببوو ، ئیتلاعاتی شاری سەقز ناوبراو دەستەبەسەر دەکات و پاش مانگێک بە بارمەتی ۷۰ ملیون تمەن ئازادی دەکات.

موکریان نیوز لە هەواڵێکیدا پشتڕاسی کردۆتەوە کە  لە لقی یەکی دادگای شۆرشی ئێران لە شاری سەقزدا قەراری یەک ساڵ زیندان بۆ عەتا ڕەحمانزادە دەرکراوە بەڵام تۆمەتی گێرەشێونی و گرفت بۆ هێمنایەتی گشتی لەسەر لابراوە.

شایانی باسە لە ڕۆژی ۳ی ڕەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوییدا لە باشوری کوردستان ڕفراندۆمێک بۆ ڕاپرسی لە سەر سەربەخۆیی باشوری کوردستان بەڕێوە چوو کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند شارێکدا بەو بۆنەوەیە ڕژانە سەر شەقام و شایی و خۆشییان گێڕا کە ئەم گەشکە بوونەی بوە هۆی ڕق و کینەی سیستمی کۆماری ئیسلامی و زۆرێک لە گەنجان دەستبەسەر کران و سزای زیندانییان بۆ بڕایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان