هەواڵەکان

گوشاری حکومەتی ئێران خۆکوژی نیشتمان حوسێن پناهی لێکەوتەوە

KMMK:ئەمڕۆ ۱۱ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ” نیشتمان حوسەین پەناهی” تەمەن ۲۵ ساڵ، کە دەبێتە کچی خوشکی رامین حوسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە و هاوژینی ئەحمەد حوسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد، بە هۆی درێژەدانی گوشار و زەبر و زەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی حوسەین پەناهی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەوڵی خۆکوژی نیشتمان حوسەین پەناهی پاش گواستنەوەی رامین حوسەین پەناهی بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی حکومەتی ئێران لە  شاری سنە بە مەبەستی بەڕێوە بردنی قەراری سێدارە و ترسی لەسێدارە دانی رامین لە ژێر گوشاری دەرونی و خەمی لەدەست دانی رامین دەستی داوەتە خۆ کوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

تیرۆری دەوڵەتی حکوومەتی ئێران درێژەی هەیە/محەممەد ثلاث ئێعدام کرا

حەوت هاووڵاتی لە شاری بانە دەستبەسەر و بێ سەروشوێن کران

دۆسیەی مەلایەکی ئەھلی سونە بۆ دادگەی پێداچونەوە تایبەت بە مەلایانی ئاینی گوازرایەوە