نا بۆ سێدارە/ ئاکسیۆنی ناڕەزایەتی لە شاری گوتێنگنی ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی

KMMK:کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ۲٨٫۴٫۲۰۱۸ی زایینی لە گۆڕەپانی گێنزلیزەی شاری گوتێنگن مێزی کتێب و ئاکسیۆنی دەربڕینی ناڕەزایەتی بۆ بەندکراوانی سیاسی و مەحکوم بە سێدارەی بەڕێوە برد.
لەم ئاکسێۆنەدا زانیاری لەسەر بەندکراوانی سیاسی مەحکوم بە بەندیخانە و سێدارە بڵاو کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە لەم ئاکسیۆنەدا لەسەر قەراری سێدارەی رامین حوسەین پەناهی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەر کراوە ناڕەزایەتی دەر بڕا و حوکمی سێدارەی بەندکراوانی سیاسی ئیدانە کرا.
چالاکانی سیاسی کوردستان، بەلوچستان و ئێران لەم کۆبونەوەیەدا بەشدار بون.
لەم کۆبونەوەیەدا ئارام موحەمەدی بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان راپۆرتێکی سەبارەت بە هەلومەرجی ئێستەی بەندکراوانی سیاسی مەحکوم بە سێدارە بڵاو کردەوە و لە لایەن شارۆمەندای شاری گوتێنگنەوە بە جوانی پێشوازی لێوە کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان