مانگرتنی ناڕازیانی بانە پێی نایە شازدەهەمین ڕۆژەوە

kmmk: لە ۱۶ ڕۆژی ڕابردوودا بازاڕیان وکاسبکارانی شاری بانە لەناڕەزایەتی دژ بە داخستنی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان کەتەنیا ڕۆچنەی هیوای کاسبکاران وکۆڵبەران وبازاڕیان بوو هەروەها هەڵکشانی تێچووی گۆمڕۆکی لەلایەن حکوومەتەوە، شاری بانە وپاشان شارە سنوورییەکانی دیکەی وەکوو جوانڕۆ، مەریوان وسەقز وهەروەها پیرانشار، بەداخستنی دوکان وبازاڕ و ڕاخستنی خوانی بەتاڵ مانگرتنی سەرانسەریان ڕاگەیاند وتائێستەیش درێژەی هەیە.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، شاری ورمێیش بەشێوازێکی جیاوازتر هاتۆتە نێو مانگرتوانەوە.

جێگەی باسە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای ئەوەی ژێرخان وسەرخانێکی تۆکمەی ئابووری خۆڕسکی هەیە ویەکێک لە دەگمەن ترین ناوچەکانی جوگرفیای ئێرانە کە ئاوی شیرین وزەوی کشتوکاڵی وبەرهەم هێنان وکانگای هەمەچەشنە کانزاو بەردێک، بەوحاڵەوە بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردن وهەژار وبرسی کردن وگەمارۆی ئابووری ئەم ناوچەیە، بەم حاڵەوە یەکێک لە بێکارترین ناوچەکانی جوگرفیای ئێرانە وکەوتۆتە بەر ستەم و نەفرەتی دەسەڵات دارانی کۆماری ئیسلامی. هەروەها لەبەرانبەر ئەم هەموو داگیرکەر خەڵک تەنیا بەداخستنی دوکان، وبازار کەهیچ داهاتێکی بۆیان نەماوە وبەشێوەی مەدەنیانە وهێمنانە مانیان گرتووە بەڵام بەهێنانی هێزی دژە شۆڕش وهێزی گاڕدی تایبەتییەوە پەلاماری خەڵکی برسی وڕەش وڕووت دەدات وتەواوی شاری میلیتاریزە کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان