گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەهەڵدێر وبەرزاییەکان

kmmk: لەم چەندد ڕۆژەی دوایی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “ئارام محەممەدی” بەهۆی هەڵدێران لەبەرزاییەوە گیانی خۆی لەدەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە بەهۆی ئەوەی ڕێگەکانی پێشوو هەموو گیراون وکۆڵبەران ناچارن لەشوێنی زۆر سەخڵەت وئاستەم ترەوە هاتوو چۆ بکەن وهەروەها قورسی بارەکەی ولەدەستدانی هاوسەنگی هەڵدێراوە وگیانی لەدەست داوە.

قەیرانی ئابووری وبێکاری وگەمارۆی سەر بازاڕیان وکاسبکاران وای کردووە خەڵک پەنابۆ هەر دیاردەیەک ببات بۆئەوەی بتوانێ قوتی ڕۆژانەی بنەماڵەکەی بەچنگ بکەوێ ،بەوحاڵەیشەوە نەتەنیا سرووشتی کوردستان بەهۆی سەخڵەت بوونیێەوە ڕێگرە بەڵکوو هێزە چەکدارەکانی حکوومەتیش بەتەقەی ڕاستەوخۆی گیانی کۆڵبەران دەکەنە ئامانج.

جێگەی باسە لەساڵی ۲۰۱۷ی زایینی ۶۱کاسبکار وکۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ۸۴کەسیش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان