خۆکوژی کچێکی تەمەن ۱۴ساڵ لەشاری شنـــۆ

kmmk: ڕۆژی شەممە ۸ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی گەنجی تەمەن ۱۴ ساڵ بەناونیشانی “ئاشنا مەحموودی” کچی واحد لەگەڕەکی ڕەحیم ئاوای شاری شنۆ لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێـــنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە مێرمنداڵە بەهۆی کێشە وئاڵۆزی بنەماڵەییەوە بووە.

جێگەی باسە کەبەهۆی قەیرانی ‌‌ئابووری ، بێکاری و نەریتی پیاوسالاری ودەیان،کەلتووری هاوردەی دیکە لەڕێی دەسەڵاتەوە بەڕۆژانە کارەساتی لەوچەشنەدەکەوێتەوە وتەنانەت،لەساڵی ۲۰۱۷ی زایینی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۴۵پیاو، ۴۰ژن و۱۱منداڵ کە ۹کەسیان لەڕێی ئاگر تێبەردان لەخۆیان گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: