هێزەکانی سنور پارێزی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد

KMMK: هێزە سنورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنورەکانی ورمێ لە ناوچەی “چل مر شەهیدان” گروپێک لە کۆڵبەران دەدەنە بەر دەستڕێژی تفەنگ و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی ” میحراب سادقی ئەسڵ” خەڵکی شاری ورمێ لە بەشی سینگ و پاوە بە توندی بریندار دەبێت.

بە پێی راپۆرتەکە: ناوبرار بە مەبەستی چارەسەر کردنی برینەکانی دەبرێتە ناوەندی چارەسەری لە شاری ورمێ و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

ساڵانە بەشێکی زۆر لە کۆڵبەران لە ئاکامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە سەربازی و سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکوژرێن.

بێکاری نەبونی دەرفەتگەلی پیشەیی، داڕمانی ژێرخانی ئابوری و پیشەیی، نەبونی کارگە و کۆمپانیا و یەکینەگەلی پیشەوەری و … لە هۆکارگەلی روو کردنی کۆمەڵگا بۆ پیشەی نالەباری کۆڵبەریە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان