کوشتنی ژنێک لە باشوری کوردستان/ ژنان قوربانی نەریتی پیاو سالاری

KMMK: دووشەممە ۲۳ی ئاوریلی ۲۰۱٨ی زایینی لە شار دهۆک لە باشوری کوردستان ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە کەڕ و ڵاڵ دەبێت بەدەستی هاوژینی خۆی بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ئەم ژنە کە ناوی نەدرکاوە خاوەنی دوو منداڵ دەبێت و لەبەرچاو منداڵەکانیەوە هاوژینەکەی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و بە بێ هیچ هۆکارێک دەیکوژێت.

حاکم بونی داب و نەریتی رەگەز پەرەستی و پیاو سالاری لە باشوری کوردستان بوەتە پاڵپشتی پیاوانی کۆمەڵگا و بەو هۆیەوە زۆر جار بە هۆکارگەلی زۆر ساکار ژنانی بنەماڵە وەک دایک و خوشک و هاوژینی بەرەو رووی توند و تیژی بکەنەوە و تەنانەت زۆر جار کوشتنی ژنان و کچانی لێ دەکەوێتەوە و تەنانەت لە بەر حاکمیەتی عەشیرەگەری کچان و ژنانی عەشیرەتێک لە لایەن زۆربەی پیاوانی عەشرەتەکانەوە گەمارۆی چەوساندنەوە و توندو تیژی دەدرێن.

کەم ئەندام بون یاخود خاوەن پێداویستی تایبەت بوون لەم کۆمەڵگایەدا بەتایبەت لەلایەن ژنانەوە بوەتە گرفتێکی گەورە بۆ ژنان و کچان و وایان لێ دەکات کە کەمتر بایەخیان بدرێتێ و لە هەلو مەرجێکی نا هێمن و ترسناک درێژە بە ژیان وەک کۆیلە و چەوساوە بدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان