برینداربوونی هاوڵاتییەک لەقەسری شیرین بەهۆی تەقینەوەی مین

KMMK:  دووشەممە ۳ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی ژاڵە پەنای بەشی سنووری سوومار لەقەسری شیرێن هاوڵاتییەک بەگرانی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە: یەکێک لەئەندامانی ستافی خاوێنکەرەوە لەکاتی ئیشکردن بە بۆڵدۆزێرێک لەگەڵ مینی بەجێماوی شەڕی ئێران وعێراق ڕووبەڕوو بووەوە و خەساری بەرکەوت.

جێی بیرهێنانەوەیە کەبەهۆی تەقینەەی مین لە سەرپێڵ زەهاو ڕۆژی یەکشەممە (یەکی گوڵان)دوو هاوڵاتی دیکە ‌بەگرانی برینداربوون.

جێژنی خاوێنکردنەوەی حەوت هەزار هێکتار لەزەوییە مین ڕێژکراوەکانی پارێزگای کرماشان ڕێبەندانی ساڵی ۹۱ بەئامادەبوونی بەرپرسان بەڕێوەچوو ، بەڵام بەوحاڵەوە لەوکاتەوە تا ئێستە سەدان ڕووداوی ڕووبەڕووبوونەوەی هاوڵاتیان بەماشین یان بە پێ لەگهڵ مین بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران وعێراق لەناوچە سنوورییەکانی ئەم پارێزگایە تۆمار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان