کرماشان بێکارترین پارێزگا لە جوگرافیای سیاسی ئێراندا

KMMK: پارێزگای کرماشان بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە ۲۲%ـی رێژەی بێکارانی زیاترە، لانیکەم ۱۴۵ هەزار کەس لەو پارێزگایە بێکارن و بەهۆی داخرانی سنوورەکان، داخرانی بەشێک لە کارگە و کارخانەکان و هەروەها وشکەساڵی رۆژ بە رۆژ ژمارەی بێکارانی زیاد دەبن.

پارێزگاری کۆماری ئیسلامی بۆ کرماشان ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا ۷۹ هەزار دەرفەتی کار دەڕەخسێنن و ژمارەی بێکاران بۆ نیوەی ئێستا کەمدەکەنەوە.

هوشەنگ بازوەند دەڵێت، بۆ دابینکردنی ئەو رێژەیە لە هەلیکار ۴۲۶ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکەن، بەڵام بەگوتەی پەرلەمانتارێک رەخساندنی هەر دەرفەتێکی کار لانیکەم ۶۰ هەزار دۆلار بودجەی پێویستە و بەو بودجەیەی داندراوە ئیمکانی نییە ئەو ژمارەیە دەرفەتی کار بڕەخسێندرێت.

شایانای باسە بێ کاری و داتەپینی ئابوری وەڵاتی ئێران زایاتر کاریگەری خستۆتە سەر ناوچە کوردستانیەکان کە بەم هویەوە بەهەزاران کەس لە شارە سنوریەکان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان دەستیان داوەتە کۆڵبەری کە یەکێکە لە قورسترین و خەتەرناکترین کار و کەسابەتەکانی جیهان کە تەنها لەساڵی ۲۰۱۷ دا بەسەدان کەس لەم ڕێگایەدا بونەتە قوربانی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان