مەریوان/ بازاڕیان و کاسبکاران ئەو شارەش بە ڕێژەی ناڕەزایەتیەکانی بانە و جوانڕۆ زیادی کرد

KMMK: ڕۆژی ۲٨ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ ی هەتاوی، کاسبکاران و بازاڕیانی شاری مەریوان لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا سەبارەت بە داخستنی ڕێرەویە سنووریەکان و قەیرانی ئابوری و بێکاری هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، پەیوەست بە ناڕەزایەکانی شارەکانی بانە و جوانڕۆ وە بوون و لە پانتایی شاردا خوانی بەتاڵیان بڵاو کردەوە.
۳ ڕۆژ پێشتر و لە بڕواری ۲٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا ، کاسبکاران و بازاڕیانی شاری بانە بە ڕاخستنی خوانی بەتاڵ ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە داخستن سنوورە بازەرگانیەکان دەربڕی و بە هەڵدانی دروشمی “خوان و سفرەی ماڵەکانمان بەتاڵە “لە شەقامەکانی شاردا خوانی بەتاڵیان بڵاوکردەوە و بەم شێوەیە مانیان گرت . لە دوای بانە ، شاری جوانڕۆش پەیوەست بە ناڕەزاییەکانی بانەوە بوو .
ئەمڕۆش شاری مەریوان درێژەدەری ئەو ڕەوتە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕینە بوو .
کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی سیاسەت و پانتایی ودرێژەی هەژاری و نەهامەتی گشتی و بێکاری لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ماوەێیکە بە داخستنی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کە ڕێژەێیکی زوری کۆڵبەر و کاسبکاری لە دەوری خۆی کۆکردبویەوە، تاکە ڕێگای بژیوی ژیان و قوتی خەڵکی بڕیوە و بەم شێوەیە بە داخستنی ڕێرەوە سنووریەکان بەگشتی بێکاری و هەژارێیکی گشتگیری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردۆتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان