ناڕەزایەتی نوسینگەی حاکم شەرعی کوردستان بەرانبەر بە ڕێگریکردنی ئیتلاعاتی شاری سنە لە حسەن ئەمینی لە بۆنەێیکی ئاینیدا لە زاهیدان

KMMK: دەزگای گشتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بانگهێشتی حەسەن ئەمینی، ئەندامی شۆرای مەکتەب قورئان و حاکم شەرعی ئەهلی سونەت بەرگری لە بەشداری ناوبراو لە کۆبونەوەی ساڵانەی فەقێکانی دارالعلومی زاهیدان کرا.

لەم بارەوە: نوسینگەی حاکم شەرعی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی نوسراوەیەک سەرەڕای پشتراست کردنەوەی هەواڵەکە ” پەراوێز خستنی پێشەواو و گەورە پیاوانی ئەهلی سونەت “یان بە پێچەوانەی شەرع و یاسا ناوبرد.
لە دەقی نوسراوەی نوسینگەی حاکم شەرعی کوردستاندا هاتووە: بەپێی یاسای ئیسلام وبەپێی ئەسڵی یاسای بنەڕەتی بەتایبەت ئەسڵی دوازدە، سەپاندنی ئەم پەراوێزانە بەسەر پێشەوایانی ئەهلی سونەت پێچەوانەی یاسا و شەرعە.

جێگای ئامەژەیە: کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەڕەشە، سنوردار کردن، قۆلبەست کردن و ترساندن و تۆقاندن لە هەوڵدایە کە چالاکانی مافی نەتەوەیی و هەروەها چالاکانی ئایینی ملکەجی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان