مەترسی بڵاو بونەوەی نەخۆشیگەلی تەنینەوە “کولێرە” و ” سالک” لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان

مەترسی بڵاو بونەوەی نەخۆشیگەلی تەنینەوە “کولێرە” و ” سالک” لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان

kmmk:
جێگری وەزیری تەندروستی لە سەر مەترسی بڵاو بونەوەی نەخۆشیگەلی وەک کولێرە و سالک لە ناوچە بومەلەرزە لێداوەکانی کرماشان نیگەرانی خۆی دەربڕی و گوتی: سەرەڕای هەبونی ئاوەڕۆک و زێراب لە ناوچەکەدا و هەلومەرجی جێ نشین کردنی لێقۆماوان، مەترسی گشت گری ئەم دو نەخۆشینە زۆر گەورەیە.

دکتۆر عەلی رەزا رەئیسی بە جەخت کردنەوە لەسەر هاتنی وەرزی گەرما و بەرز بونەوەی پلەی گەرمی لە سەرپێڵ زەهاو لە بڵاو بونەوەی نەخۆشی کولێرە و ساڵک نیگەرانی خۆی دەربڕی.

ناوبراو هەروەها لە سەر بەرز بونەوە ئەگەری پێوەدانی دوپشکە و مار نیگەرانی خۆی دەربڕی.
ناوبراو وتی: سەرەڕای نەبونی شوێنی پێویست لە نەخۆشخانەکان لە ئەگەری بڵاو بونەوەی نەخۆشی ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت.

سەرەڕای ئاگا کردنەوە لەسەر بڵاو بونەوەی نەخۆشیە تەنینەوەکان لە ناوچە بومەلەرزە لێداوەکان سەرەڕای تێپەڕێنی ۵ مانگ تا ئەم کاتە سیستەمی ئاوەڕۆ و زێراب سەر بەتاڵ و نا تەندروستن و ئەمەش نیشاندەری نا بەرپرسی و لێ نەهاتویی بەرپرسانی حکومی لە هەمبەر خەڵکدایە، نەبونی پرۆگرامی داڕێژراو و بایەخ نەدانە بە تەندروستی لێقەوماوانی بومەلەرزەی کرماشانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: