KMMK:
لە ۱۸ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، دوو کرێکار بەناوگەلی “نەوید موحەمەدی” و “ئیسماییل زەندی” لە کاتی چیمەنتۆی بینایەک لە نوێنەرایەتی شیرین عەسەل لە شارۆچکەی پیشەیی نومرە ۳ی شارد سنە بە هۆی نەبونی کەرەستەی ئەمنیەتی و هەروەها قاییم نەبونی داربەس، بەر دەبنەوە.
بە پێی راپۆرتی، راپۆرتێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بە هۆی ئەم روداوەوە نەوید موحەمەدی تەمەن ۲۸ ساڵان بە هۆی پێکدان لە بەشی سەریەوە دەست بەجێ گیانی لە دەست دەدات و ئیسماییل زەندی پشتی بە خەستی بریندار دەبێت و توشی شکاندنی پشت دەبێت.
جێگای ئاماژەیە: هۆکاری سەرەتایی ئەم روداوە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بۆیە رۆژانە چاولێگەری روداوی لەو چەشنەین و هۆکاری ئەم مردن و گیان لەدەست دانانە و کەم ئەندام بونانە دەگەڕێتەوە بۆ نەبونی کەرەستە و ئامێری پارێزگاری و بەرگری ستاندارد، سیستەمی راهێنانی هەڵە و نەبونی راهێنان بۆ کرێکاران، نەبونی پرۆگرامی داڕێژراو و سیاسەتگەلی هەڵە لە هەمبەر کێشەی دەرونی کرێکاران و نەدانی حەقدەست و … دەگەرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان