کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): یەک مانگ لە دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی مەدەنی ژینگە پارێزی شاری بۆکان بە دەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە تێدەپەڕێت. سەرەڕای بەدوواداچونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم کەسانە تا ئەم کاتە لە هۆکار و شوێنی دەستبەسەر کردنیان هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.
جەعفەر (دارا) ئەمینی و حامید سێپێهری ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی (وڵات)ی شاری بۆکان، لە بڕواری ۲٨ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی بەدەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە قۆڵبەست دەکرێن و بۆ شوێنێکی نادیار دەبرێن.
دەست بەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی، کلتوری، سیاسی و ژینگە پارێزلە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتگەلی ساختە درێژەی هەیە و شارۆمەندانی کورد خۆسەرانە قۆلبەست دەکرێن و لە کاتی دەست بەسەر بووندا مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵە و لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەشن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان