مردنی سەربازێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە کرماشان

KMMK: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ،سەربازێکی کورد خەڵکی گوندی “دربکە”ی سەربە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین لەیەکێک لە مۆڵگە سەربازییەکان(پادگان)ی ئەرتەش لە کرماشان گیانی خۆی لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی تۆڕی هەواڵگری ئاسۆنیووز، ناونیشانی ئەم سەربازە کوردە کەتەمەنی ۲۹ساڵە “عەلی مەحموودی” کوڕی ڕەسوڵ ـ ه . تائێستە لەلایەن پێگەیەنەرەکانی حکوومی وبەرپرسانی ئەو مۆڵگە سەربازییەوە مردنی ناوبراو پشتڕاست نەکراوەتەوە وتەرمی ناوبراو بە بێدەنگی وبێ ڕاگەیاندن دەگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆی وئەسپاردەی خاک دەکرێ.

جێگەی باسە کە بەپێی ئەم ڕاپۆڕتە ،لەماوەی یەکساڵی ڕابردووی زایینی واتە لە ئاپڕیلی ۲۰۱۷ بۆ ئاپڕیلی ۲۰۱۸ ،سەرجەم ۱۲هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە و ۵۲ هاوڵاتی دیکە بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: