kmmk:
پولیسی ئاڵمان لە ۵ی ئاوڕیلی ۲۰۱۸ هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکڕاتیکی کوردانی ئاڵمان ناودەم کەلەم وڵاتە بە” کۆمەڵەی کوردان “دەناسرێت ودەستی بەسەر کتێب وپوستەر وئاڵای کورداندا گرتووە.
پولیسی ئاڵمان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەمەڕ هۆکاری ئەم هێرشە نەدرکاندووە ونەتیا بەناوی “دامەزراوەی گرێدراوی پ.ک.ک ” کۆتایی پێ هێناوە.
ئەوان چەندد ڕۆژ پێشتر هەربەم بیانوویە هێرشیان کردبوویە سەرجێژنی زەماوەند لەشاری لهێرت.
ئایفێر ئامارا هاوسەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی هانوفەر تۆمەتەکانی پولیسی ئاڵمانی لەم هێرشە بۆسەر ناوەندەکەیان بەرپەرچ دایەوە.
بەکوتەی تاهێر کۆچەر هاوسەرۆکی ناودەم ، هەموو دامەزراوەکانی سەربە کوردان لەم وڵاتە لەچوارچێوەی یاساکانی ئاڵمان چالاکی دەکەن وپولیسی هانوفەر ڕێگری لەچالاکی کوردەکان دەکات.
پێنجشەمە (۶ی ئاپڕیل) یوکسێل کووچ هاوسەرۆکی کونگرەی کۆمەڵگای کوردستان ــ ئەورووپا لەکۆبوونەوەی کوردانی دانیشتووی هانوفەر کەلە وێستگەی شەمەندەفەری ئەم شارە بەڕێوە دەچوو کوتی :
هەموو دەزانین کە حکوومەتی ئانگێلا مێرگیل لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لەپێوەندی لەگەڵ داگیرکاری ودوژمنایەتی کوردەکان بە تەبایی گەیشتوون.
کووچ کوتی : هەڵوێستی ئاڵمان لەهێرشی تورکیا بەسەر عەفرین مان دیت بەڵام دەبێ بزانین کە گەلی ئاڵمان و دامەزڕاوەکانیان پشتیوانی لە کوردەکان دەکەن.
لەدرێژەی گردبوونەوەکە یەکێک لە نوێنەرانی پارتی مارکسیست ـ لنینیستی ئاڵمان لە لێدوانیدا جەختی لەسەر هاریکاری ئەوان لەگەڵ کوردەکان کردەوە.
خاڵێکی سەرنجڕاکێش ئەوەیکە پولیسی ئاڵمان هێرشی کردە سەر گەنجێکی کورد کە قامکەکانی بە نیشانی سەرکەوتن بەرز کردبوویەوە و دەسبەسەریان کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان